برێت مەكگۆرك، داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بەزووترین كات هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێ بكاتەوە.
كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاندووە ” لە دیداری سودانی و برێت مەكگۆرك، بە سوودانی گووتراوە پێشوازی لە رێككەوتنی ئەم دواییەی نێوان حكومەتی عێراقو حكومەتی هەرێم دەكەن سەبارەت بە تەرخانكراوی بودجەی مانگانە”.
هەروەها ئاماژە بەوەدراوە ” مەكگۆرك جەختی لەسەر پێویستی كردنەوەی بۆری نەوتی نێوان عێراقو توركیا كردووە لە زوترین كاتدا، ئەم بۆرییە كە نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەگوازێتەوە”.