زاری کرمانجی – سۆرن:
لە ناحیەی دیانای سەر بە قەزای ناوەندی سۆران، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک سووتا و بەرگری شارستانیش هۆکارەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر لە گوندی شێخانی سەر بە ناحیەی دیانا، دوای ئاگادار کردنەوە تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی دیانا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانیان رێگری لە سووتان تەواوی ئۆتۆمبێلەکە بکەن.
ڕاگەیاندی بەرگری شارستانی سۆران، ئاماژەشی بەوەداوە، بەپێی ڕا پۆرتی تیمەکانمان، هۆکاری ئاگر کەتنەوەکە شۆڕتی کارەبایی بوو. جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
جێگەی ئاماژەیە، ئەمساڵ بەهۆکاری جیا جیا لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان چەندین ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و سووتان، بەم هۆیەش خاوەنەکەی تووشی زیانی زۆری ماددی بەردەکەوێت. بەرگری شارستانی سۆران، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا، پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆلی ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتیمان بکەن . بـەم ژمارانە …
١١٥
٠٧٥٠٢٤٠١١٧١
٠٧٥٠٧٩٦٦٣٥٥