د. ئازا – زاری كرمانجی:
فەرسەت ساڵح، بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لە دوای هەوڵ و بەدواداچوونمان بە خۆشحاڵییەوە نوسینگەی مەلا مستەفا بارزانی ڕەزامەندیدا لەسەر دروستكردنی یاریگایەكی گەورەی ١١ یاریزانی یاری تۆپی پێ بە شێوازێكی مۆدێرن و هاوچەرخ و فەراهەمكردنی هەموو پێوەرێكی جیهانی بۆ یاریگەكە و لە داهاتوو ئەم پڕۆژە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دوو شوێنمان دیاری كردووە كە یاریگەی لەسەر دروست بكرێت، شوێنی یەكەم لە گۆڕەتووە و شوێنی دووەم لە مەزنێ كە نزیكترە لە مێرگەسۆر، و بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن زەوییەكان كردووە.
گوتیشی: ئەم یاریگەیە جگە لە یاری تۆپی پێ، بۆ فیستیڤاڵی وەرزشی و زۆر چالاكی تر دەتوانین سوودی لێ ببینین و لە دوای دروستبوونی ئەم یاریگەیە یانەیەكی وەرزشی بە شایستەی لاوانی دەڤەرەكەمان دەزانین، چونكە چەندین تیپ و یاریزانی زۆر باشمان هەیە لەم سنوورە، بۆیە دەمانەوێت لاوانی دەڤەرەكەمان لە ژێر چەتری یانەی وەرزشی مێرگەسۆرر كۆبكەینەوە.
بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر لە كۆتاییدا ئاشكراشی كرد: دەمەوێت بە ناوی خەڵك و وەرزشوانانی دەڤەرەكەمان سوپاسی مەلا مستەفا بارزانی بكەین كە بەردەوام لە خەمی لاوان و وەرزشوانانە، هەمیشە بۆ ئێمە بووە بە هۆكاری دڵخۆشی و چارەسەركردنی گرفتەكانمان.