محەممەد مەحموود- سۆران :
لە هەریەکە لە پەروەردەکانی سۆران و رواندز ئەمڕۆ پارەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بۆ مانگی ٨ دابەشدەکرێت.
لەم بارەیەوە مامۆستا حەسەن هاشم باڵەکی،
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتیی هەردوو پەوەردەکانی( ســـۆران و رواندز) دەکەینەوە، ئەمرۆ دوو شەممە رێکەوتی (۲٦ / ۹ / ٢٠٢٢)،
شایستەی وانەبێژی مانگی (۸)ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت، داواکارین لەسەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەکان لە دیوانی پەروەردەی سۆران و ڕواندز ئامادەبن، بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ.