زاری كرمانجی- سۆران:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/9/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی داعش له عێراق و سووریا، پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دوایین هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گرفته‌كانی به‌رده‌می تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌م له عێراق و هه‌م له سووریاش، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ڕێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئه‌وانه‌ی له ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌كرێن، یان كه‌مپه‌كان جێده‌هێڵن، شیاندنیان بۆ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سەر چۆنیه‌تیی ڕێگریكردن له توندڕه‌وی.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌دا وێڕای هه‌ندێ پێشكه‌وتن، به‌ڵام كێشه‌ی جددی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا هه‌ن و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی به به‌رده‌وامیی كاركردن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، دووپات كرده‌وه.
دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو.