پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری كاروباری هێزەكانی ناوخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” دوای ئەوەی وەك ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتییان وادەی تۆماركردنی چەك لە بەرواری یەكی 21ی تەمووزی 2023 تا 21ی ئەیلولی 2023 دیاریكرا كە ئەوانەی چەكیان تۆمار نەكردووە سەردانی بنكەكانی تایبەت بە تۆماركردنی بكەن، ئەمڕۆ دوا دەرفەتە دەتوانن تا ئێوارە چەكەكانیان تۆماربكەن”.
مقەدەم هەرێم فازڵ تەها، بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گووتیشی:” لە دوای ئەم وادەیەوە بە پێچەوانەوە چەكەكانیان دەست بەسەردا دەگێرێت و بە پێی یاسایی ژمارە 2 ی ساڵی 2022 مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت .
ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی ساڵێكە وەزارەتی ناوخۆ رێكارەكانی تایبەت بە تۆماركردنی چەكی دەستپێكردوە، لەتەواو پارێزگاو ئیدارەسەربەخۆكان و قەزاو ناحیەكان، دەیان بنكە بۆ ئەو مەبەستە كرانەوە”.