زاری كرمانجی-سۆران
بەرپرسی بنكەكانی دیانای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، دەڵێت: ” وادەی تۆمار كردنی ناوی دەنگدەران بە كۆتا هات و زیاتر لە 85%ی خەڵكی سنوورەكە سەردانیان كردووین.
رەهێل سادق، بەرپرسی بنكەی 2226ی دیانای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێڕاق، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵا، دووا وادەی نوێكردنەوەو تۆماری ناوی دەنگدەران، تا بەرواری 20-9-2023 دیاریكرابوو، بەمەش لە دوێنێ كۆتایی پێهاتووە، تەنها كارتەكانی كۆن دەدەینەوە بە هاووڵاتییان”.
گووتیشی: ” لەماوەی ئەو چەند مانگەی دەست بەكاربووین زیاتر لە 85% هاووڵاتییان سەردانیان كردووین، بۆ تۆمار كردن و مامەلەی كارتی دەنگدان.