بوژان ئیبراهیم_زاری کرمانجی
ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ قژ و پێست گرنگترین ڤیتامین بۆ گەشەكردن و رێگری كردن لە هەروەرینی قژ بڵاوكردووەتەوە:
_ بایۆتین (ڤیتامین B7):
بایۆتین پێویستە بۆ گەشەی تەندروستی قژ، هەروەها کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ. ئەم خۆراکان دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینە هێلکە و بادەم و پەتاتەی شیرین و سپێناخ.
_ ڤیتامین D
لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە ڤیتامین D ڕۆڵی هەبێت لە گەشەی قژدا، هەروەها کەمی ئەم ڤیتامینە پەیوەندی بە هەڵوەرینی قژەوە هەیە. ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D بریتین لە ماسی چەور و زەردێنەی هێلکە و قارچک.