وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی گواستنەوەی قوتابیان بە پاس و تاكسی چەند بڕیارێكی دەركرد پێداگری دەكات كە پێویستە ئەو شۆفێرانە هاتووچۆ بە قوتابیان دەكەن تەواوی ناونیشانیان لای كارگێری قوتابخانە بەردەست بێت و هەموو رێنماییەكان وەك خۆی جێبەجێ بكەن، بە پێچەوانەوە سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكرێ.
بڕیارەكە بە نووسراوی ژمارە 389 لە رۆژی 20-9 دەرچووە تێدا هاتووە ” شۆفێرانی تاكسیی و پاس دەبێت تەواوی زانیاری و كارتی نیشتمانی لای كارگێری قوتابخانە پێشكەش بكەن و هەر سەرپێچیییەكی لەسەر ساغ بێتەوە ئەوە لە ڕێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە رێگەنادرێ كاری گواستنەوە بكات”.
لە خاڵێكی تری نووسراوەكەدا هاتووە ” هەر پاس و تاكسییەك زیاتر لە ژمارەی رێگەپێداو قوتابیان بگوازێتەوە ئەوە سكاڵای لەسەر تۆمار دەكرێت”.