زاری کرمانجی – سۆران :
شەوی رابردوو منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نیو دوای ئەوەی لە ماڵی خۆیان دەرگا دادەخات، ناتوانێ بێتە دەرەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی حاجی ئۆمەران بەهانای ئەو ماڵە دەچوون و منداڵەکە رزگار دەکەن”.
رەوەند هاودیانی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٠ / ٩ / ٢٠٢٣ ئاگادار کراینەوە کەوا منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نیو لە گەڕەكی شەهیدانی ناحیەی حاجی ئۆمەران لە یەکێک لە ژوورەکانی ماڵەكەی، دوای داخستنی دەرگا لەسەر خۆی گیری خواردبوو ، تیمەکانمان لە بنکەی کۆمەڵگەو ناحیەی حاجی ئۆمەران دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو توانیان بە ماوەیەکی کەم ڕزگاری بکەن”.
رەوەند هاودیانی، گوتیشی” بەپێی ڕاپۆرتی تیمەکانمان هۆکاری گیرخواردنەکەی بچوکی تەمەنی بووە، دوای داخستنی دارگاو کلیل دانی توانای کردنەوەی نەبووە”.
هاووڵاتییان دەتوان لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆڵی ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بکەن . بـەم ژمارانە …
١١٥ بە تەنها لێ بدە بۆ هێلەکانی کۆڕەک بە خۆراییە
٠٧٥٠٢٤٠١١٧١
٠٧٥٠٧٩٦٦٣٥٥