زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێك سكاڵای لە دادگای فیدڕالی تۆماركرد بۆ رێگری كردن لە ناردنی 700 ملیار دینار بۆ مووچە خۆرانی هەرێم، دادگا وڵامی ناوبراوی دایەوە.
لەمبارەوە ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، “دادگای باڵای فیدڕاڵی داواکاری پەرلەمانتار موستەفا سەنەدی، رەتکردەوە بۆ دەرکردنی ئەمری ولائی بۆ راگرتنی کارکردن بە هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە ٢٣٥٠٠ و ٢٣٥٢٠ لە ساڵی ٢٠٢٣ تایبەت بە پێدانی قەرزێک بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار مانگانە بۆ سێ مانگ بە حکومەتی هەرێم.”