“پێشبینی دەكەین كێشە بۆ كاندیدەكانمان دروست بكرێت”
بەرپرسێك لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی پێشبینی دەكەین لە هەڵبژاردنەكان كێشەمان بۆ دروست بكرێن، بەڵام رێژەی دەنگكانی پارتی بەرەو پێشچووە”.
بڕیاردەری بەشی هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند” پارتی ئامادەكاری باشی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كردووە لە دەنگەكانی پارتی. زیادی كردووە”.
پارتی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بەرێوە بچێت بە لیستی خۆی بەشداری كردووە و وەك بەرپرسانی ئەو حزبە دەڵێن ” دەنگەكانی پارتی زیاد دەكات”.
نیازی حەمەعەزیز بڕیاردەری بەشی هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند” لەگەڵ هەنگاوەكانی كۆمسیۆن، پارتی ئامادەكاری بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق كردووە، ئەمجارە بەرەوپێشچوون دەبێت لە دەنگەكانی پارتی، بەتایبەتی لە پارێزگای كەركووك”.
بڕیاردەری بەشی هەڵبژاردن زیاتر گووتی” لە سنووری مادەی 140 پارتی دەیان كاندیدی هەیە بۆ هەڵبژاردن و لەكاتی دیاركراودا كەمپینەكانمان دەست پێدەكەین بۆ ناساندنی لیست و كاندیدانی پارتی كە پێكهاتەی جیاوازی تێدایە”.
لە بارەی نانەوەی كێشە كاندیدەكانی پارتی ئەم بەرپرسە گووتی ” لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو كێشە و ئاستەنگ بۆ كاندیدانی پارتی دروستكراوە، پێشبینی دەكەین لە هەڵبژاردنی داهاتووش لە كەركووك و نەینەوا كێشە بۆ كاندید و كەمپینەكانی ئێمە دروست بكرێت، بەڵام پارتی وەك هەموو جارێك پەنا بۆ یاسا و كۆمسۆن دەبات، لەبەر ئەوەی پارتی هێزێكی كاریگەرە هەمیشە هەندێ هێزی عێراقی و كوردستانی كێشە و ئاستەنگی بۆ دروست دەكریت”.