پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بەبەراورد بەدوێنێ ڕووی لەدابەزین کرد، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕ بە 1930 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 491هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 450 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 430 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 369 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .