زاری كرمانجی- سۆران:
بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سۆران، دەڵێت: ” چەندین مامۆستای ئاینی وەك پێشنوێژ و وتارخوێن لە سنوورەكەمان هەن، چەند جارێكیش هاوكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمیمان پێشكەش كراوە.
د . پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەڕێوەبەرایەتیمان سنووری شەش قەزا و 13 ناحیە لە خۆ دەگرێت، 145 مامۆستای ئاینی كە پێكهاتوون لە پێشنوێژ و وتارخوێن بە خۆبەخش لە مزگەوتەكانن.
گووتیشی:” تا ئێستا چەند جارێك لە ڕێگەی وەزیری ئەوقاف و كار و باری ئاینی لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دیاریان پێشكەش كراوە .