مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
كارگەی زۆم كە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی سپیاییە لە دەڤەری بارزان، هەلی كاری بۆ 107 گوندنیشینی دەڤەرەكە رەخساندووە.
شەهرام سەعید، بەڕێوەبەری كارگەی زۆم، بە زاری كرمانجی راگەیاند: كارگەی زۆم، كارگەیەكی نوێی بەرهەمهێنانی سپیاییە لە دەڤەری بارزان، هەموو كارمەندەكانی خۆماڵین، كارگەكە لە توانای هەیە رۆژانە 50 تۆن شیر لە ئاژەڵدارانی دەڤەرەكە وەربگرێت و ئەو شیرە بەبێ بەكارهێنانی ماددەی پارێزگاری دەكرێتە ماست، پەنیر و دۆ، دواتر بەسەر شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكەین.
بەڕێوەبەری كارگەی زۆم، گوتیشی: لە هەموو ناوچەكان بنكەكانی وەرگرتنی شیر كراونەتەوە و شیر لە 2700 ئاژەڵدار وەردەگرین، هەروەها هەلی كارمان بۆ 107 گوندنشینی دەڤەرەكە رەخساندووە و ئەم پڕۆژەیە سوود بە ئاژەڵداران دەگەیەنێت، ئاژەڵداران شیری ئاژەڵەكانی خۆیان دەفرۆشن و راستەوخۆ سوودمەند دەبن.