د. ئازا – زاری كرمانجی:
یاریگەی تۆپی پێی بچووككراوی گوندی ئاڵانەی سەر بە قەزای خەلیفان چەندین ساڵە دروستكراوە، یاریزانەكانی ٢٠ گوند ئەم یاریگەیە بەكاریدەهێنن، جگە لەوەش لە دۆڵی مەلەكان زیاتر لە ٨ گوند بێ یاریگەی وەرزشین.
لە ئێستادا دۆخی یاریگەكە زۆر خراپە و بە كەڵكی یاریكردن نایێت، جگە لەوەی گۆڕەپانی یاری یاریگەكە كەڵكی نەماوە و پەرژین و ڕووناكیشی پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە.
بارزان محەممەد، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: خراپی گۆڕەپانی یاریكردن و تێكچوونی پەرژینی یاریگەكە، هۆكارە كە یاریزانەكان نەتوانن یاری لەسەر ئەم یاریگەیە ئەنجام بدەم و بە داخەوە بەشێك لە یاریزانەكان دووچاری پێكان بوونە، بۆیە داواكارم لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەمێك لە لاوانی گوندەكانی دۆڵی ئاڵانە بخوات.
هەر شوێنێك یاریگەی وەك پێویست نییە لە كۆمێنت بۆمان بنووسن تاوەكو بەدواداچوون بكەین