رێباز نەجات شێخ- تۆێژەری کۆمەڵایەتی
لەم سەردەمەدا دەروونی بەشێک لە ئێمە پێویستی بە پاککردنەوەیە، سەرچاوەی پیسبوونیشی خۆدی مرۆڤە، بۆیە پێویستە دەروونمان پاک بکەینەوە، چونکە کاتێک دەروونت پیس بۆ چاوەکانت پەلەیەکی رەش و تەپوتۆز دەیگرێت، هەموو جوانیەکان بە ناشرینی دەبینێت، گۆێیەکانت دەنگی بۆلبۆل و موسیقا نابیستێت، کاتێک سەیری درەختێک دەکەیت درەختەکە بە خەمناکی دێتە پێش چاوت، چونکە چاوەکانت زیندوو نین، گوێ لە گۆرانی دەگریت بەڵام چێژی لێنابینیت چونکە گوێیەکانت زیندوو نین، گوێ لە ماموستایەک دەگریت قسەکانی بە هەند وەرناگری چۆنکە هەست و پەیبردنت زیندوو نین.
ئەوەتا منداڵ چەند بەجوانی لە شتەکان دەڕوانێ چەند بە هەستەوە یاری بە بۆکەڵەیەک دەکات چەند بە سوزەوە بەردەکان کودەکاتەوە هەروەک ئەوەوابێ ئەڵماسبن بەڵام کاتێک گەورەدەبێت وا مامەلە لەگەڵ واقعدا دەکات هەروەک ئەوە وایە لە پشت شوشەیەکی پیسەوە خۆی شاردبێتەوە، چۆنکە ئەو دەروونەی منداڵی نەما، بۆیە ئەگەر بتەوێت ئاسودەبیت دەبێت هەستەوەری بژیت وەک مناڵی کاتێک دەستت بۆ پارچە نانێک دەبرد بە هەستەو سوزەوە مامەلەت لەگەڵ دەکرد دوور لە هەموو شتێک لەو کاتدا تەنها لەگەڵ ئەوبوویت،بۆیە پێویستە بە دەروون دروستیەوە مامەلە لەگەڵ شتەکان بکەین، کاتێک لەبەر رەشاشی حەمامەکە رادەوەستیت بە تەواوی هەست بە ئاوەکە بکە تێکەڵ بە بەسرۆشتی ئاوەکە، لەسەر خاک رابکێشەو هەست بە بەرکەوتنی جەستەت بکە لەگەڵ خاک، جارجار لە جیاتی ئەوەی نان بە کەوچک و چەنگاڵەکە بخۆییت ئەم جارە بەدەستەکانت بخۆ باشتر و بە چێژەوە هەستی پێدەکەیت چۆنکە بەرکەوتنت دەبێت لەگەڵی با فێربین بە دەروونێکی پاک و هستێکی جوانەوە بڕوانینە دەوروبەرەکەمان، چۆن مرۆڤ بەبێ هەستەوەرەکان وەک ئەوە وایە لوتت بگرن و چاوت دابخەن دەستت کەلەمچە بکەن پاشان لە ناکاو پیازێکت بکەنە ناو دەمت هەستت چۆن دەبێ، هەست کردن بە تام چەشتن تەنها لەرێی زمانەوە نایەتە ئاراوە، بەڵکو کاتێک بۆنەکەت بۆ دێت، یا بەدەستەکانت لەمسی دەکەیت، ئەوانیش بەژدارن لە تامکردنی و خواردنەکەش بە چێژتر دەکەن،
لە کوتاییدا هەموو مان پێویستە سەرلەنوێ فێری زمانی هەستەوەرەکان بین.