وەرزش ـ زاری كرمانجی :
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە پاڵەوانێتی چوارینەی ئوردن ـی دۆستانە، عێراق دووەم و دوا یاریی خۆی ئەنجامدەدات رووبەرووی سوریا دەبێتەوە.
لە یاریی رابردوو عێراق رووبەرووی عومان بوەوە، دوای یەكسانبوونیان لەكاتی ئاسایی بە گۆڵێك، بۆ دیاركردنی براوە پەنابرایە بەر لێدانی یەكلایكەرەوە لەخاڵی سزا، عوممان 5-4 لە عێراقی بردەوە گەیشتە فایناڵ.
هەروەها سووریا بەرانبەر ئوردن شكستی هێنا.
هەردوو دراوسێیەكە عێراق و سوریا لە سەر یاریگەی عممان نێو دەوڵەتی شەڕ لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەم دەكەن، و یارییەكە كاتژمێر 6 ى ئێواره دەبێت