رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
گه‌لی كورد ، مێژووییه‌كی دوور و درێژی له خه‌بات ، قوربانیدان ، خۆڕاگری به‌رامبه‌ر دڕنده‌ترین ڕژێمه‌كانی سه‌رده‌م و ناخۆشترین هه‌ڵومه‌رجه‌كان هه‌یه ، ئه‌وه‌ی وایكردووه كه هه‌ر به به‌هێزی بمێنێته‌وه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز وبیروباوهرێكی پته‌و بوو به دۆزی ره‌وایی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی ئه‌و ڕێبازه‌ی كه هه‌میشه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی له سهختتریرن بارودۆخه‌كاندا پشتی له گه‌ل وخاكهی نه‌كردووه هێشته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه‌ی رابردوو به ئامانج و ستراتیژییه‌كی روون و پلان و حكوومرانییهكی ته‌ندروست و سوودبه‌خش هه‌رگیز مه‌ترسی و زیانی بۆ سه‌ر عێراق و گه‌ل ونه‌ته‌وه و دراسێیهكانی نه‌بووه؛ به‌ڵكو هه‌رده‌م هۆكاری ئارامی و ئاشتی و به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و عێراق وله سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوینشدا كه تا ئێستا وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری له چوار چێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵی‌دا هه‌میشه هه‌نگاوه‌كانی ئه‌رێنی و له به‌رژوه‌ندی گشتی دابووه .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ئه‌و راستییهیهكه ، هه‌ركاتێك گه‌لی كورد وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه كه خاوه‌ن جوگرافیا و شوناس و زمان و مێژوویی خۆیه‌تیی هه‌میشه به‌هۆی پێداگری له سه‌ر مافه‌ره‌واكانی رووبه‌ڕووی سته‌مكاری وهه‌ڕه‌شه و په‌ڵاماردان و گه‌مارۆدان و جینۆساید بووه‌ته‌وه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه داوای مافی ره‌وایی سه‌ربه‌خۆیی ولێكترازان ودهوڵهتبوونی كرد ئه‌وا باجی قورسی دایه‌وه .
ڕق وكینه‌ی شۆڤێنی وفاشیزمهكان له ماوه‌ی هه‌شت ده‌یه‌ی رابردوو، سیاسه‌تی سڕینه‌وه و ڕیشه‌كێشكردنی مۆڕكی نه‌ته‌وایه‌تیی و له‌ناوبردنی گوند ودارستان وگه‌لی كورد و گه‌له‌كۆمه‌كی به‌رامبه‌ر شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و ئینجا سه‌ره‌رۆیی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له په‌ڵاماردانی دراوسێیه‌كانی و ئینجا هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه له‌گه‌ڵ ئێران و دواتر په‌ڵاماردانی كوێت و جێهێشتی وێرانكاری جگه له‌زیانی ماددی وگیانی وبهردوامیی لووتبهرزییهكانی عێراق به ئێستاشه‌وه ئاماژن به زێهنیه‌تی شه‌ڕانگێزی نه‌گۆرانی زێهنیه‌تی دیكتاتۆری به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر كورد وكوردستان .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێمی كوردستان و گه‌له خۆڕاگره‌كه‌ی له رابردوو وئێستاشدا ، هه‌رده‌م به‌رامبه‌ر دوژمنان و نه‌یارانیان وه‌ك چیاییه‌كی پۆڵاین وه‌ستاونه‌ته‌وه ، نموونه‌ی هه‌ره بهرچاوییش كاتێك له ساڵی 2014 ڕێكخراویی تیرۆریستی داعش به هه‌موو جۆره هێزوئامرازێك په‌ڵاماری ناوچه‌كه و عێراقیان دا بوونه مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له جیاتی هه‌موو دوونیا شكستیان پێهێنا و سه‌قامگیری وئاشتیی یان گه‌ڕاندنه‌وه عێراق و ناوچه‌كه و جیهان ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و رووداو و پێشهاتانه‌دا گه‌لی كورد زۆر مرۆڤ دۆستانه باوه‌شی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران كرده‌وه و زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ری حه‌واندنه‌وه، له به‌رامبه‌ردا عێراق به‌رده‌وامبوو له دروستكردنی فشار وگهمارۆدانی ئابووری دژی گه‌لی كورد وهه‌رێمی كوردستان ،به‌ڵام كوردستان هه‌ر به‌هێزی مایه‌وه ، به‌تایبه‌ت ناكرێت ئاماژه به‌خۆڕاگری و پارێزگاریكردن له دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 نه‌كه‌ین كه گه‌لی كورد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی كوردوقهوارهكهیان له پیلانگێرییه‌كی قڕژی داگیركه‌ران و دوژمنان پاراست و له ئێستاشدا دوای شه‌ش ساڵ به‌هه‌مان شێوه جارێكی تر گه‌لی كورد به دروشمی كوردستانێكی به‌هێز ، خۆراگرییه‌كی بێ وێنه و مێژوویی به‌رامبه‌ر به فشاری شۆڤێنی و فاشیزمه‌كان و دژه كورده‌كان له عێراق نواندووه و به‌هێزو به‌یه‌كگرتوویی ئه‌مجاره گه‌لی كورد له به‌غدا په‌یامێكی گرنگ و روون بوو و هه‌روه‌ها پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی له كوردستانێكی به‌هێز و رژدبوون له سه‌ر جێبهجێێكردنی مافهدهستوورییهكان و پێدانی شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ی كه ئاسۆیه‌كی روونتر له‌به‌رده‌م گه‌لی كورد‌و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م دۆخه‌ش بهخۆڕاگریمان تێپدهپهڕێین .