زاری کرمانجی – سۆران :
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو عێراق پارە دەنێرێت و لە هەمان کات مووچەی مانگی 7 دابەش دەکرێت.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاتنی پارە لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی مووچە ڕاگەیاند : “لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو عێراق پارە دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان و له ههمان كات دهست دهكرێت به دابهشكردنى مووچهى مانگى حهوت .”
لەبارەی کورتهێنانی مووچەوە، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێ : “بە 220 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانی مووچە پڕ دەکەینەوە.”