مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
لە یەکەم یاریدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، بارسێلۆنا توانی بە تۆمارکردنی 5 گۆڵ لە یانەی ڕۆیال ئانتوێرپی بەلجیکی بباتەوە و جارێکی تر وای لە هاندەرانی کرد کە لە نێو یاریگەدا دەستەکانیان هەڵبڕن و بە پەنجەکانیان هێما بۆ 5 گۆڵەکە و سەرکەوتنی تیپەکەیان بكهن.
بارسێلۆنا لە دوو یاریی لەسەریەک، لەسەر ئاستی ئەورووپا و ئیسپانیا، توانی 10 گۆڵ تۆمار بکات (5 – 0) بەرامبەر ڕیال بێتیس لە خولی ئیسپانیا و (5 – 0) لە بەرامبەر ڕۆیال ئانتوێرپی بەلجیکی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
چاڤی هێرناندێز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ستایشی ئاست بەرزی یاریزانانی کرد و گوتی : “من زۆر ڕازیم و دڵخۆشم بەو ئاستەی تیپەکە پێشکەشی کرد، ڕاستە ئێمە یارییەکەمان بە 5-0 بردەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد، ئەم یارییە و ئەو یارییەی بەرامبەر ڕیال بێتیس ئەنجامماندا باشترین ئاستی ئێمە بوو لەو کاتەی من بوومەتە ڕاهێنەر، تیپەکەمان یاریزانی زۆر باشی تێدایە و ئاسوودەین و پێویستە لەسەر ئەو ئاستە بەردەوام ببین.”
هاندەرانی بەرشە ماوەیەکی زۆر بوو، تامەزرۆی ئەوە بوون لە نێو یاریگەدا وەک بیرهێنانەوەیەک بۆ بەرگریکاری پێشووی یانەکەیان (جیرارد پیکێ) هەر پێنج پەنجەی دەستەکانیان هەڵبڕن و سەرکەوتنی یانەکەیان ڕابگەیەنن.