زارى كرمانجي – سۆران :
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە و پرسی بودجە و مووچە تاوتوێ دەكات .
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە كۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەییی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، كۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند بڕگەیەك گفتوگۆ دەكرێن.
بڕگەكانی كۆبوونەوەكە هەروەكو فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، پوختەی سەردانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژی ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بۆ بابەتی مووچە و بودجەی هەرێم و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەو بارەوە. هەروەها لە بڕگەیەكی دیكەدا، وەزارەتی تەندروستی بابەتی نەخۆشییەكانی سكچوون و كۆلێرا و پێشنیار و ڕێكارەكانی چارەسەر و خۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، لە لایەن دامەزراوە تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەخاتە ڕوو.