مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
کچێکی مێردمنداڵ لە پارێزگای کرماشان ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی هۆڤانە دەکوژرێت .
مەهیا نادری تەمەن 13 ساڵەی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر پارێزگای کرماشان، لە نێو ماڵەکەیدا بە چەکی تاپڕ كوژرا و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات بکوژی مەهیا ئامۆزاکەی بووە و بە بیانووی پاراستنی شەرەف و نامووس ئەم کارەی ئەنجام داوە.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هاتووە: “ئامۆزایەکی مەهیا بە چەکێکی ساچمەیی جۆری وینچێستەر تەقەی لە کەمەر و ملی مەهیا کردووە و پاشان سەری لە لاشەی جیا کردووەتەوە و دواتر شوێنی تاوانەکەی بەجێ هێشتووە.”
ڕاپۆرتەکە ئەوەش پشتڕاستدەکاتەوە کە بنەماڵەکەی لە کوشتنی مەهیا دەستیان هەبووە و باوکی مەهیا بەرپرسیارێتیی کوشتنی کچەکەی بە هۆکاری “پاساوی شەرەف” ناوبردووە.
بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە حاڵەتگەلێکی لهو شێوهدا کە باوکێک منداڵەکەی خۆی بکوژێت، سزای یاسایی نایگرێتەوە و تەنیا خوێنبایی و هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا سزای بەندکردنی (سێ بۆ دە ساڵ) بەسەردا دەسەپێنرێت. هەر وەکوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژەی بۆ دەکات.