زاری كرمانجی-سۆران:
بە پێی سەرچاوەیەكی ئاگادار كوژراوەكانی فڕۆكەخانەی عەربەت یازدە كەس بوون، 3 كەسیان لە جەماعەتی وەهاب هەلەبجەیین و 8 كەسیش سەر بە پەكەكەن، بەڵام یەكێتی ناوێرێ دانی پێدا بنێت و بڵاوی بكەنەوە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 18ی ئەیلوولی 2023، تەقینەوەیەك لە فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت لە سلێمانی رووی دا، دژەتیرۆری یەكێتی رایگەیاند كە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرش كراوەتە سەر فڕۆكەخانەكە. لەو كاتەوە تا ئێستا، زۆربەی هەرە زۆری بەرپرسەكانی یەكێتی و مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە راگەیاندراویان بڵاو كردووەتەوە، بەڵام هیچ كامێكیان بە یەك وشەش ناوی توركیایان نەهێناوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی 9ی 2023، بەرپرسێكی باڵای ئەمنیی یەكێتی ئاشكرای كرد، بریندارەكانی ڕووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت بۆ نەخۆشخانەكانی نێو شاری سلێمانی و دەوروبەری ناگوازرێنەوە، بەڵكو بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش گوازرانەتەوە، چونكە نایانەوێ كەس هیچیان لەبارەوە بزانێت.