پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی:
لەسەر پرسی چەک دواین ڕێکار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری کاروباری هێزەکانی ناوخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە چەکی بێ موڵەتییان هەیە تا 21 /9/ 2023 دوا دەرفەتە بۆ هەواڵدان و پێشکەش کردنی داواکاری تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت .
مقەدەم هەرێم فازڵ تەها، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گووتیشی:” لە دوای ئەم وادەیەوە بە پێچەوانەوە چەکەکانیان دەست بەسەردا دەگێرێت و بە پێی یاسایی ژمارە 2 ی ساڵی 2022 مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت “.