مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
لە دەڤەری بارزان ساڵانە پێشمەرگە و ژینگەپارێزان، جێگەی تایبەت بۆ كۆكردنەوەی ئاو دروست دەكەن، تاوەكو ئاژەڵە كێویەكان بتوانن لێی سوودمەندبن.
مەفرەزەی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی دەڤەری بارزان و چالاكوان و ژینگە دۆستانی دەڤەری بارزان هەڵدەستن بەرێكخستنەوەی بۆتەكانی ئاو كە بەر لە چەند ساڵێك لە لایەن پێشمەرگەی ژینگەپارێزی دەڤەری بارزان دروست كرابوون، تاوەكو ئاژەڵە كێویەكان بتوانن لێی سوودمەندبن.
تاهر ساڵح، چالاكوانی بواری ژینگە، بۆ زاری كرمانجی، گوتی: دەڤەری بارزان زیاتر لە چەند سەدەیەكە نموونەی ژینگەپارێزیە و هەموو جۆرە گیانەوەرێك لەناوچەكە پارێزراوە و هیچ كەسێك راوی ئاژەڵە كێویەكان ناكات، ئەمساڵ سەرچاوە ئاویەكان كەمبوونە، بەتایبەتی لە چیاكانی دەڤەری بارزان، بۆیە بە پێویستمان زانی لەگەڵ مەفرەزەی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی دەڤەری بارزان، شوێنەكانی كۆكردنەوەی ئاو بۆ ئاژەڵە كێویەكان نوێ بكەینەوە.
تاهر ساڵح، گوتیشی: پێویستە هەموو كەسێك ژینگەپارێز بێت و زیان بە ئاژەڵە كێویەكان نەگەیەنێت.