زاری كرمانجی-دیانا
لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەڵمەتێكدا بۆ ماركێت و دوكانەكانی سنوورەكە، دەست بەسەر بڕێك خۆراك و كاڵای ماوەبەسەرچوو داگیرا، خاوەنەكانیشیان ئاگادار كرانەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دیانا بكەن، بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” خاوەن دوكان و پیشەوەرەكان ئاگادار كرانەوە، بە دەرهێنانی مۆڵەت و كارتی تەندروستی و دەرهێنانی و مۆلەتی كار، هەروەها چەند رێنماییەكیان پێدرا.