زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران دەڵێت: ” لیژنەیەكی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ تەندروستی سۆران، بۆ چاودێری كردنی سەرچاوە ئاوییەكانی سنوورەكەمان بۆ ئەوەی ئاوێكی پاك بەسەر هاووڵاتییان دابەش بكرێت.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بۆ سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران و ناحیەی دیانا، ئاوی خواردنەوە لە سەرچاوەی ئاوی بێخاڵ و سەروچاوە و بەشێك لە كانی بەرزێوە دابین دەكرێت، هەروەها قەزاو ناحیەو گوندەكانی دیكەش كە تا ئێستا سەربە بەڕێوەبەرایەتیمانن، هەریەكەو سەرچاوەی ئاوی تایبەت بەخۆیان هەیە”.
گووتیشی: ” بەمەبەستی دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاووڵاتیان، لیژنەیەكی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ تەندروستی سۆران، بۆ چاودێری كردنی سەرچاوە ئاوییەكانی سنوورەكەمان، هەروەها كلۆری پێویستیش بەكاردەهێنن و خۆشبەختانە سەرچاوە ئاویەكانمان پاك و تەندروستن”.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، نیگەرانی خۆشی دەربڕی لەوەی كە لە هەندێك شوێن و گەڕەك كەسانێك لەكاتی دروستكردنی خانوو، بە زێدەڕۆیی ئاو رادەكێشن، ئەوەش زۆرجار دەبێتە هۆی شكاندی بۆڕیەكەو پیسبوونی ئاوی شوێنەكەو دەوروبەری.