زاری كرمانجی-سۆران
چەند ماڵێكی گەڕەكی راپەڕین لە قەزای چۆمان، دەڵێن گرفتی نەبوونی ستونێكی كارەبامان هەیە، وەك وێنەكەیان بۆ زاری كرمانجی ناردووە، لە بری ستوونی ئاسنین دارێكیان بەكار هێناوە بۆ راكێشانی كارەبا، ئەوەش بە گرفت و مەترسی ناودەبەن.
دەشڵێن : ” چەند ساڵە داوای ستوونی كارەبامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، بەڵام هێشتا بە پیر بانگەوازەكەمانەوە نەهاتوونەو داواكارین هەرچی زووە ستونێكی كارەبامان بۆ دابین بكرێت و گرفتەكەمان بۆ چارەسەر بكەن.