بوژان ئیبراهیم -زاری کرمانجی
ماموستایەکی دەروونزانی لە زانکۆی سۆران، باس لە هۆكاری درووستبوونی خەمۆكی لە ئافرەتان دەكات و بەتایبەتیش لە دوای منداڵبوونیان.
خەلیل سەلیم ماموستای دەرونزانی لە زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” هەندێ لە ئافرەتان چەند مانگێك دوای منداڵبوون دووچاری خەمۆكی دەبن، ئەمەش هەم بارودۆخی بایۆلۆژی و هەم هاوسەرگیری کاریگەریان هەیە، لە هەمانكاتدا بەشێکی پەیوەستە بە نەبوونی پلان لەنێوان هاوسەران بۆ دروست بوونی مناڵ”.
گوتیشی : ” هۆکارێکی دیكە ئەوەیە لە تەمەنێکی بچوك دەبن بە دایك، هەروەها هەندێک ئافرەت خۆی پێش مناڵ بوون لەپێشینەی هەبوە کە بۆماوەییە، ئەمەش کاریگەریی زۆری هەیە.