زاری كرمانجی-سۆران
بەشی مێژوو لە فاكەڵەتیی ئادابی زانكۆی سۆران، كۆنفڕانسێكی زانستیی نێودەوڵەتیی لە سەر پەیماننامەی لۆزان بەڕێوەدەبات.
لەمبارەوە زێبار عەزیز، لە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت : ” كۆنفڕانسەكە لە ژێر درووشمی (ئاڵنگارییەكان، یەكڕیزی و یەكترقبوڵكردن) و بە ناونیشانی (پرسی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: لە سیڤەرەوە بۆ لۆزان – خوێندنەوەی دوای سەدەیەك لە دەرفەت و ئالنگارییەكان)، لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە كەمپەسی زانكۆی سۆران، بەڕێوەدەچێت. لەم كۆنفڕانسەدا، دەیان توێژینەوەی زانستیی توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە سەر بابەتە جیاوازەكانی پەیوەست بە سەد ساڵەی لۆزان پێشكەش دەكرێن”.
گووتیشی: ” لە رۆژی یەكەمی كۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی پرسی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، “لە سیڤەرەوە بۆ لۆزان خوێندنەوەی دوای سەدەیەك لە دەرفەت و ئاڵنگارییەكان” باسی لێوەكراو لەماوەی ئەم دوو ڕۆژە بەردەوامی دەبێت.