پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا گۆڕانی بەسەرداهات بۆ هەر مسقاڵێک سێ تا چوار هەزار دینار ڕووی لەبەرز بوونەوەکرد، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕ بە 1931 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 497 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 456 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 435 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 373 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .