زاری كرمانجی چۆمان
لەسەر بودجەی پێشینەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی دروستكردنی ئاواڕۆ لە گەڕەكی شۆڕش لە قەزای چۆمان.
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی قەزای چۆمان، رایگەیاند: ” لەگەڵَ ئەندازیاری سەرپەرشتیار پڕِۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆمان لە گەڕەکی شۆڕش لە سنوری شارەوانیمان بەسەركردەوە، ماوەی چەند ڕۆژێکە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە” بە مەبەستی نەهێشتنی کێشەی ئاوەڕۆ و دروستکردنی دیواری راگر لەو گەڕەکە کە گرفتی زۆری بۆ چەند ماڵێک دروست کردبوو بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە گرفتەکە چارەسەر دەبێت”.
ئاشكراشی دەكات: ” پڕۆژەکە بە گوژمەی سێ ملیۆن و دوو سەدو حەفتا هەزار دینار، لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان ئەنجام دەدرێت.