زاری كرمانجی-قەسرێ
لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رێگای سەركان-كۆیلە لە ناحیەی قەسرێ لە دۆڵی باڵەیان كەوتە واری جێبەجێ كردن.
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بهوهكالهت، بە زاری كرمانجی گووت: ” تیمەكانی بەڕێوبەرایەتی چاكردن و پاراستنی رێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستیان كردووە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی رێكخستنەوە و قیڕتاوكردنی رێگای سەركان-كۆیلە، لە ناحیەی قەسرێ ئەو پڕۆژەیە لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بە گوژمەی ٦٧٠ملیۆن دینار بە شێوەیەكی راستەو خۆ جێبەجێ دەكرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” جێگەی دەستخۆشی كردنە، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هاوكاری سەرەكی ئەم پڕۆژەیە بوو، هەروەها ئەندازیار خوسرەت و هەموو ئەوانەی هاوكار بوون بۆ دەست پێكردن و خستنە بواری كاركردن لەم پڕۆژەیە.