د. ئازا – زاری كرمانجی:
سەیدۆ جەمال، بەپرسی ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی خەلیفان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لە دوای چاوەڕوانیەكی زۆر و هەوڵی بەردەوام دواجار نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی، ڕەزامەندیدا لەسەر نۆژەنكردنەوەی یاریگەی خەلان ـ بیاو.
گوتیشی: بەناوی ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی خەلیفان و تەواوی گەنج و لاوان و وەرزشوانانی سنووری دۆڵی بیاو، سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ نووسینگەی بەڕێزیان، لەبەرامبەر بەدەنگەوە هاتنیان بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەم یاریگەیە، چونكە بۆ ئێمە دیاریەكی بەنرخە و جێگەی خۆشحاڵیمانە.
سەیدۆ جەمال، گوتیشی: لە داهاتوودا یاریگەی تر لە كار و پڕۆژەدایە كە نۆژەن بكرێتەوە بۆ خزمەتی گەنج و لاوی سنوورەكەمان لە بواری وەرزشیەوە.