سەردار قازی ـ رواندز:
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز ئاگادارییەكی بۆ بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكانی سنوورەكەی ناردووە، كە سەردانی دیوانی پەروەردە بكەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانی وانەبێژان.
لە پێگەی فەرمی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ مانگی ۸ ـی ۲۰۲۲زایینی، ئەو قوتابخانانەی مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی دیوانی پەروەردە بكەن.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز، یەكەمین بەڕێوەبەرایەتییە بەراورد بە پەروەردەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شایستە داراییەكانی وانەبێژان دابەشدەكات.