مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی، راپرسیەكی لە نێوان 174 وڵاتی جیهان كردووە بۆ خۆشگوزەرانی، بهوهى هەر تاكێكی ئەو وڵاتانە پێویستیان بە چەند پارە هەیە بۆ ئەوەی بتوانن ساڵانە لە وڵاتەكانیان بە خۆشی بژن.
بەگوێرەی ئامار و راپرسیەكی كۆمپانیای نێودەوڵەتی ئێس مۆن، عێراق لە لیستی ئەو 174 دەوڵەتە كەوتووەتە رێزبەندی وڵاتانی(زەرد-سور) كە ئەو وڵاتانەن پێویستیان بە پارەیەكی زۆر هەیە تا بتوانن ساڵانە لە وڵاتەكەی خۆیان بە ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی بژن.
كۆمپانیای نێودەوڵەتی ئێس مۆن كە لە بواری خزمەتگوزاری بانكیدا كار دەكات و بارەگا سەرەكییەكەی لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیایە، لە راپۆرتێكدا كە هاوپێچكراوە لەگەڵ ئامار و راپرسیەكە، تایبەت بە عێراق دەڵێ : ” تێچوی ژیانێكی بەختەوەر و خۆشگوزەران لە عێراق، بۆ هەر تاكێك ساڵانە پێویستی بە 66 هەزار دۆلار هەیە، بۆ ئەوەی ژیانێكی خۆش بژیت.”
واتە مانگانە هەر تاكێكی عێراقی پێویستی بە بڕی پێنج هەزار و 500 دۆلارە تا بتوانێت بە خۆشی بژیت لە وڵاتەكەی.