پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، لە كاتی بەشداریكردنی لە دیدارێكی ڕادیۆی زاری كرمانجی ڕایگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دوو قوتابخانە دەكرێنەوە.
ئاكارا الیشا كیۆ، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد: لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران قوتابخانەیەك بەسیستەمی ئینگلیزی و بە ستافێكی كارامە و راهێندراو قوتابی وەرگرتووە و ئەمڕۆ دەستی بە خوێندن كردووە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، گوتیشی: بڕیارە هەر ئەمساڵ قوتابخانەیەكی كەنەدی لە سەنتەری قەزای ڕواندز بكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە دەیان قوتابی ناوی خۆیان تۆمار كردووە، قوتابخانەكەش هەموو كارەكانی تەواو بووە ستافێكی كارامە لەو قوتابخانەیە دادەنرێن قوتابیانیش بە سێ لیڤڵ وەردەگیرێن.