شەهلا سۆفی -زاری كرمانجی:
نزیكەی دوو ساڵە لە قەزای سیدەكان بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەكی ٢٥ قەرەوێلەیی دانراوە، بەڵام تا ئێستا تەواو نەبووە، وەزیری تەندروستی دەڵێ: 70% كارەكانی نەخۆشخانەكە بەكۆتا هاتوون.
وەزیری تەندروستی لە سەردانێكیدا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە پڕۆژەكانی كەرتی تەندروستی لە سنووری ئیدارەی سۆران كرد.
د. سامان بەرزنجی، ڕایگەیاند: نەخۆشخانەی سیدەكان كارەكانی بەرەو كۆتایی دەچن، هیوادارم لە كاتی خۆیدا تەواو بكرێت.
وەزیری تەندروستی، لەگەڵ هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران گفتوگۆمان كردووە بۆ ئەوەی بودجەیەكی تایبەتی بۆ دابین بكرێت تا بە زووترین كات و لەكاتی تەواوبوونی بینایەكە ئامێری تایبەتی پزیشكی و تەجهیزە و پێداویستییەكانی بۆ دابین بكرێت”.