زاری كرمانجی-سۆران:
پەرلەمانتارێك، دەڵێت: مانۆڕە سیاسییەكانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە بەغدا نیشانەی كۆڵنەدان بوو و دڵنیابووین ئەنجامی دەبێت. دەشڵێ: ئەگەر ئەو یەكڕیزییە لە نێوان فراكسۆنەكانی كوردستان لە بەغدا بەردەوام بێت، بە دڵنایییەوە دەتوانین یاسای بودجە هەمواربكەینەوە و بەشێوەیەكی ڕیشەیی كێشەی پشكی هەرێم چارەسەر بكەین.
سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ئەگەر ئەو یەكڕیزییە لە نێوان فراكسۆنەكانی پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ لە بەغدا بەردەوام بێت، ئەوا بە دڵنایییەوە دەتوانین یاسای بودجە هەمواربكەینەوە و بەشێوەیەكی ڕیشەیی كێشەی پشكی هەرێم چارەسەر بكەین.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، گوتیشی: مانۆڕە سیاسییەكانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە بەغدا نیشانەی كۆڵنەدان بوو و دڵنیابووین ئەنجامی دەبێت.
سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دەشڵێ: ئێستا كاتی ئەوەیە بە گەرمی سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم جەنابی سەرۆكوەزیران و سەرجەم فراكسیۆنە كوردیەكان بكەین كە شەونخونیان كرد و باری قورسی هاووڵاتییانیان كەمكردەوە.