زاری کرمانجی – سۆران :
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرای کرد، لیستی ناوی قۆناخی نۆیەمی ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسییانە دەرچووە کە مینحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت و بڕیارەکە لە 1 ی 5 2021 ەوە جێبەجێ دەکرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوبراو هاتووە :” مینحەی (927) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ مووچەیەکی تریان نییە خەرج دەکرێت و بڕەکەی 519 ملیۆن و 250 هەزار دیناری مانگانەیە، مەرجی وەرگرتنی مینحەکە ئەوەیە دەبێت کەسەکە لە ڕێگەی بایۆمەتری و بەڵێننامەی داد نووسەوە بیسەلمێنێت کە هیچ مووچە و مینحەیەکی تری نییە”.
لە 1 /5 / 2021 ەوە مینحەی ئەو کەسانە خەرج دەکرێت هەروەکو لە نووسراوی هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابوری و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراواندا هاتووە.