مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
سەرۆكایەتی شارەوانی مێرگەسۆر، هەڵسا بە چاككردنەوەی ڕێگەی گشتی قەزاكە، بە دانانی كێربستۆن و بیهاتۆن، كە بەهۆی باران بارین دارمابوون.
سەفەر سوار، سەرۆكی شارەوانی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی، راگەیاند: بە درێژای 33م جێگەیەك لە رێگەی گشتی مێرگەسۆر دارمابوو و ئاو دەچووە ناو ماڵەكان، بۆیە ناچار بووین ئەو بیهاتۆن و كێربستۆنە هەڵبگرین، سەر لە نوێ پڕ بكەینەوە و بە شێوازێكی باشتر دروستی بكەین بۆ ئەوەی جارێكی تر ئاو نەچێتە ناو ماڵەكان و لە رێرەوی خۆ نەچێتە دەرەوە ئەو كارەش بە گوژمەی نزیكەی پێنج ملیۆن دینار لەسەر بودجەی سەرۆكایەتی شارەوانی مێرگەسۆر جێبەجێ دەكرێت.