زاری كرمانجی-سۆران:
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەنجام دا.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی دابنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها هیوای خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و ڕێککەوتنەکان.