زاری كرمانجی-سۆران
لە شارۆچكەی عەنكاوە لەلایەن دەزگای سۆرایێ بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن و یانەی لاوانی عەنكاوەی كۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان یادی ٥٤ ساڵەی كۆمەڵكوژی قوربانیانی گوندی سۆریا كرایەوە.
كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئێوارەی رۆژی شەممە رێكەوتی ١٦/٩/٢٠٢٣ لە شارۆچكەی عەنكاوە لە شاری هەولێر لەلایەن دەزگای سۆرایێ بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن و یانەی لاوانی عەنكاوەی كۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان یادی ٥٤ ساڵەی كۆمەڵكوژی قوربانیانی گوندی سۆریا كرایەوە، بە بەشداری پەتریاك كاردینال مارلویس روفائیل ساكۆ و شاندێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە سەرۆكایەتی بەرەڤان حەمدی بریكاری وەزارەت و لایەنە سیاسی و حكومی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، ئێمەش وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بهشدار بووین”.
گووتیشی: ” لە رێوڕسمەكەدا پێشانگایەكی پەیوەندار بە كۆمەڵكوژیەكە كرایەوە و دواتر ووتارێك لەلایەن پاتریاك مارلویس ساكۆ پێشكەش كرا، دواتریش وتاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەلایەن بەرەڤان حەمدی بریكاری وەزارەت خوێندرایەوە و ئاماژەی بە ئەو كارەساتە كرد كە لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی صوریا روویداوە و ٣٩ هاووڵاتی كریستیان و موسڵمانی گوندەكە كۆمەڵكوژ كران و تیشكی خستە سەر ئەوەی كە كۆمەڵكوژی و تاوانی ئەشكەوتی دەكا و گوندی سۆریا لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول بەرامبەر بە گەلی كوردستان بوو، دواتر رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق چەندین تاوانی تری كۆمەڵكوژی و جینۆساید و ئەنفالیان بەرامبەر بە گەلەكەمان ئەنجامدا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و دەستیان لە كاولكاری و كۆمەڵكوژی و راگواستن و چەندان جۆری جیاوازی زوڵم لە گەلی كوردستان نەپاراست”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لە پێكەوەژیان و تەبایی هەموو چین و توێژەكانی كوردستان كرد بە درێژایی مێژوو و لە نێو ریزەكانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و دوای راپەڕینیش، و ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ هاوكاری خەڵكی گوندی سوریا بەپێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەس و كاری شەهیدان، و پاشان فیلمێكی دیكیۆمێنتاری لە سەر ئەم كۆمەڵكوژیە پێشكەش كرا.