مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە زاری کرمانجی، راگەیاند:” کەرتی گەشتیاری لە ئیدارەی سۆران قۆناغێکی زۆر باش چووتە پێش، بە تایبەتی لە ناوچەی گەشتیاری نوێ و تەنها ئەمساڵ بە پێی ئاماری چەند مانگی رابردوو نزیکەی ١ ملیۆن گەشتیار سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کردووە و زیاتر لە 100 ناوچەی گەشتیاریمان هەیە”.
د. فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، گوتیشی:” لە ماوەیەکی نزیکدا دوو پڕۆژەی گەشتیاری دەکرێنەوە لە لایەن کەرتی تایبەتەوە وەک کردنەوەی چەند هوتێلێک لە دەڤەری باڵەکایەتی، ئەکوا پارکی شنگلبانه، هةروهها چاوەڕێی گەرانەوەی ماستەر پلانین بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەك لە ئیدارەی سۆران لە کەمترین ماوەدا ماستەر پلانەکە دەردەچێت.