محەممەدمەحموود- سۆران :
دوای ١٣ ساڵ كردنی كۆمپانیای پاپاگرووپ، بۆ خاوێن كردنەوەو فڕێدانی زبڵ و خاشاك، لەچەند رۆژی داهاتوو ئەو ئەركە دەدرێتە كۆمپانیایەكی دیكە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران چاودێری ئیش و كارەكانیان دەكات .
خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ماوەی ١٣ ساڵ تێپەڕی بەسەر كاركردنی كۆمپانیای پاپاگرووپ، دوای دەستبەكاربوونمان دەرخستەیەكی تازەمان ئامادەكرد، لە سەر شێوازێ نوێ و بەرزمان كردەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی شارەوانی و دارایی، رەزامەندی وەرگیراوە، سپێردراوە بە كۆمپانیایەكی تر.
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، دەڵێت:” چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو كۆمپانیای نوێ دەستبەكاربێت، بۆئەوەی بتوانین ئەو كێشەو گرفتانەی لە رابردوو روویان دابوو دووبارە نەبنەوە و چارەسەریان بكەین .
ئاشكراشی دەكات، كارەكانی خاوێن كردنەوەو فڕێدانی زبڵ و خاشاك لە ژێرچاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران دەبێت، هەر كەم و كورییەك رووبدات ئێمە چاودێریان دەكەین و بەدواداچوون دەكەین، بۆئەوەی ژینگەی ناوچەكەمان بە پاكی بهڵێدرێتەوە.