زاری کرمانجی – سۆران :
دوێنێ شەممە 16 ی ئەیلوولی 2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ دیاریکردنی ژمارە بۆ لیستی پارت و لایەنە سیاسییەکان و بەربژێرەکانی سەربەخۆ و لیستی هاوپەیمانییەکان کرد و، پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە 197 بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات .
هاوکات کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماری بەشداریکردنی پارت و لایەنە سیاسیی و هاوپەیمانی و بەربژێرە سەربەخۆکانی بڵاوکردەوە کە لە 18 ی کانوونی دووەمی 2023 بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن.
(29 حیزب و 39 هاوپەیمانی، 66 بەربژێری سەربەخۆ و کۆتاکان) لە پێناو 285 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ڕکابەری یەکتر دەکەن بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی لەم هەڵبژاردنەدا.