مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، دەڵێت:” ژمارەیەكی زۆری گەنجانی دەڤەری بارزان خاوەن بەهرەی جیاوازن، بەڵام بەهۆی نەبوونی توانای ماددی و نەبوونی هاوكاری نەمانتوانیوە وەك پێویست یارمەتیدەریان بین و خزمەتیان بكەین، هەروەها داواكاری زۆرمان هەیە تا بتوانین پاڵپشتی گەنجەكانمان بكەین، بۆ نموونە ناوەندی باڵامان تا ئێستا هیچ هۆڵێكی كۆبوونەوەی نییە بۆ پیشاندانی توانای گەنجانمان.
فەرسەت ساڵح، بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” تاكە ناوەندی باڵاین كە تاوەكو ئێستا هیچ یاریگایەكی گەورەمان نییە، كە یاریگایەك نەبێت چۆن بتوانین یانەیەكی وەرزشی پێك بهێنین و بەشێكی زۆری ئەوگەنجانەی كە توانایان هەیە خۆیان لە وەزشدا دەبیننەوە، لە ئێستاشدا خەریكی بەستنی كۆنگرەی ( لاوان و ئافرەتان، قوتابییان ) بە جیا و بەرنامە و پڕۆگرامەكانمان بەپێی پەیڕەوی كۆنگرە دەچێتە پێشەوە. گووتیشی:” سووپاسی رێزدار ( مەلا مستەفا بارزانی ) دەكەین كە لەسەر هێڵە لەگەڵمان بۆ برەودان بە توانای لاوان و خزمەتكردنیان.