بوژان ئیبڕاهیم
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەو نەهێشتنی توندوتیژی دژبە خێزان و ئافرەتانی سۆران، دەڵێت: ” ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو توندوتیژی خێزانی كەمی كردووە، لەكاتی هەر سكاڵاو درووستبوونی كێشەو گرفتێكیش، هەوڵدەدەین لە رێگەی لیژنەی ئاشتەوایی ئاشتیان بكەینەوە.
نەقیب شێروان خالید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەو نەهێشتنی توندوتیژی دژبە خێزان و ئافرەتانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو توندوتیژی خێزانی كەمی كردووە، لەكاتی هەر سكاڵاو درووستبوونی كێشەو گرفتێكیش، هەمیشە هەوڵمانداوە لە رێگەی لیژنەی ئاشتەوایی ئاشتیان بكەینەوە، بۆ ئەوەی پەرتەوازەیی و كێشەی زیاتر لەناو خێزانەكان دروست نەبێت”.
گووتیشی: ” هەموو جۆرە توندوتیژییەكی خێزانی لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان تۆمار دەكرێن، وەك توندو تیژی بەرامبەر پیاوان و دایك و باوكان و منداڵ و پیاو بەرامبەر بە ژن، ئێمەش لای خۆمان رێكاری ئاسایی و كۆمەڵایەتی دەگرینەبەرو بەدواداچوونی بۆدەكەین.