زاری كرمانجی-خەلیفان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمڕۆ بەشێكی رێگای دووسایدی سپیلك-خەلیفان، بكرێتەوە بە رووی هاتووچۆوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ئەكاونتی فەرمی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، بە ئامانجی خزمەت كردن بە هاووڵاتییان و گەشتیاران ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وێڕای تەواو نەبوونی پڕۆژەی جووت سایدی “سپیلك—خەلیفان ” ئەمرۆ بەشێكی ئەو رێگایە كە تەنها قۆناغی یەكەمی تەواو بووە وەك كار ئاسانی بە ڕووی هاموشۆی شۆفێران دەكاتەوەو لە ئایندەیەكی نزیك تەواوی پرۆژەكە دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان”.
پڕۆژەی بە دووسایدكردنی ڕێگەی سپیلك – خەلیفان لەسنووری ئیدارەی سۆران، تێچووەكەی 76.5 ملیار دینارە، پڕۆژەیەكی سەرەكییەو قۆناغێكی باشی بڕیووەو كاركردن تیادا بەردەوامی هەیە.